بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عه‌لى عه‌ونى ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى پارتى ڕایده‌گه‌یه‌نێت کە "پارتی هیچ ململانێیەکی لەگەڵ پەکەکە نییەو بەنیازی شەڕنییە لەگەڵیاندا، بەڵام پارتی بەهەموو هێزێکیەوە پشتگیریی لەحکومەتی هەرێم دەکات بۆ گەڕاندنەوەی شەرعیەت بۆ هەموو بستێکی کوردستان‌و پاراستنی ئەمنو ئاسایشی هەرێم‌و هاوڵاتیه‌كانى".
ده‌شڵێت:"لەچەندین کەناڵی جیاوازەوە بەپەکەکەمان ڕاگەیاندووە کەوا دەبێت ناوچە سنورییەکان چۆڵبکەن‌و ڕادەستی ھێزی پێشمەرگەو دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێم بکەن، بەرپرسیارێتی پاراستنی ئەو ناوچانە بۆ پێشمەرگە جێبێڵن، پەکەکە ئامادەنییە بەبێ شەڕ، ناوچە سنوورییەکانو شاخ‌و چیا‌و گوندەکانی ئەو ناوچانە ڕادەستی هێزەکانی پێشمەرگە بکات".
به‌رپرسه‌كه‌ى پارتى هێرش ده‌كاته سه‌ر په‌كه‌كه و ده‌ڵێت:"ھۆکاری دروستبوونی پەکەکە ڕوونە کە بۆ ڕێگرتن بووە لەبزووتنەوەی ڕاستەقینەی کوردی، وەک ئامرازێک پەکەکە لەلایەن ھێزە ئیقلیمییەکان لەسەرەتای دامەزراندنیانەوە تائێستا بەکاردەھێنرێن".
سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵوێستى لایه‌نه به‌شداره‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمیش ده‌ڵێت:"بەداخەوە هاوبەشەکانمان لەپڕۆسەی سیاسی هیچ هەڵوێستێکیان لەسەر پیلانەکانی پەکەکە لەدژی هەرێمی کوردستان نییە، ھەروەک ئەوە وابێ کە ئەم ھەنگاوانەی پەکەکە ھەڕەشە نەبێت لەسەر ئەوان".
ئه‌ندامێكى سه‌ركردایه‌تى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان :
پەکەکە ئامادەنییە بەبێ شەڕ، ئه‌و ناوچانه‌ی تێدایە ڕادەستی پێشمەرگە بکاتەوە
ئه‌ندامێكى سه‌ركردایه‌تى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت: "لەچەندین کەناڵی جیاوازەوە بەپەکەکەیان ڕاگەیاندوە، دەبێت ناوچە سنوورییەکان چۆڵبکاتو ڕادەستی ھێزی پێشمەرگەیان بكاتەوە."
News ID 37805
Your Comment